سولهيمانى له رزگاركردنى موسڵ بهشدارى دهكات
گوتەبێژی میلیشیاکانی عێراق بۆ فارسنیوز رايگهياند، قاسم سولەیمانی بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ دەكات.
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی میلیشیاکانی عێراق بۆ فارسنیوز رايگهياند، قاسم سولەیمانی بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ دەكات.
ئەحمەد ئەلئەسەدی، بۆ فارسنیوز، گوتی: ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی گەورەترین راوێژکارێکی سەربازییە کە دژ بە داعش یارمەتیی حکوومەتی عێراقی داوە.
ئەلەسەدی گوتی: سولەیمانی لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی عێراق، یارمەتی سوپای عێراقی داوە و بەشداریکردنی راستەوخۆی لە هەڵمەتی ئازادکردنی مووسڵدا زۆر پێویستە، بەڵام سولەیمانی بە لێکدانەوەی خۆی لەسەر بەشداربوونی لە هەڵمەتەکەدا تەما دەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی فەرمیی حەشدی شەعبی، "یوسف ئەلکەلابی" بە فارسنیوزی راگەیاند: هێزەکانی عێراق بە تەنیا دەتوانن هەموو خاکی عێراق رزگار بکەن و پێویست بە زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا ناکات.