له ئۆڵمپیكی ریۆ، خانمێك سه‌ری ئه‌مریكای به‌رز كرده‌وه
له پاڵه‌وانییه‌تیی ریۆی 2016، خانمه نیشانشكێنی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین مێدالیای زێری له میژووی ژیانی خۆی له ئۆڵمپیك له مل كرد و ریكۆردێكی گه‌وره‌شی تۆمار كرد.
ڤێرجینا تراشێری ته‌مه‌ن 19 ساڵان، له نیشانه شكێنی تفه‌نگ 208 خاڵی كۆكرده‌وه و مێدالیای زێری برده‌وه و ریكۆردی خانمه نیشانه‌شكێنێكی چینی شكاند كه له ئۆڵمپیكی ئه‌سینای 2004 به كۆكردنه‌وه‌ی 207 خاڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد بوو.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.