كاڵاى ئێران بازارى عێراق داده‌پۆشێت
هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق له چوار مانگدا گه‌یشتووه‌ته 2 ملیار و 460 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ش زیادبوونێكی گه‌وره‌ی تۆماركردوه به‌راورد به ساڵی رابردوو.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق له چوار مانگدا گه‌یشتووه‌ته 2 ملیار و 460 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ش زیادبوونێكی گه‌وره‌ی تۆماركردوه به‌راورد به ساڵی رابردوو.
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له عێراق، رایگه‌یاند، له مانگی ئازاره‌وه تا ئێستا، هه‌نارده نا نه‌وتیه‌كانی ئێران بۆ عێراق گه‌یشتۆته 2 ملیار و 460 ملیۆن دۆلار.
دانایی فەڕ ئاماژەی بەوەشكرد ، كه هۆكاری زۆری هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عێراق به‌هێزی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییه له نێوان هه‌ردوولادا.
داتاكان ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه كه ئاستی هه‌نارده‌كانی ئیران له‌مساڵدا زیاتربوون تا ساڵانی رابردوو.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق ده‌گیرێت به‌وه‌ی ده‌رگای بۆ كاڵا ئێرانیه‌كان واڵا كردوه و كوالیتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش وه‌كو پێویست نیه.