پاولا پارێتۆ مێدالیای زێری بۆ ئارجێنتینا به‌ده‌ستهێنا
له پاڵه‌وانییه‌تی جۆدۆ و له ركابه‌رییه‌كانی خانمان، پاولا پارێتۆی خانمه پاڵه‌وانی ئارجێنتینی یه‌كه‌م مێدالیای زێری له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی له كێشی 48 كیلۆگرامی یاریی جۆدۆ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر له‌و ركابه‌رییه مێدالیای زیو بووه به‌شی بۆكیۆنگی چینی و هه‌ریه‌كه له (ئامی كۆندۆ)ـی ژاپۆنی و (ئۆتگۆنتسیگ)ـی كازاخستانی مێدالیای بڕۆنزیان له مل كرا.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.