پێنج ملیۆن كه‌س به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوڵ بوونه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند به‌پێی مه‌زنده‌ی ئه‌وان پێنج ملیۆن كه‌س به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوڵ بوون كه به "میتنگی دیموكراسی و شه‌هیدان" ناونراوه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی ئیستانبوڵ به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی جه‌هه‌قه و مه‌هه‌په به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی مه‌زنده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌منییه‌تی ئیستانبوڵ، كه به كۆپته‌ر وێنه‌كانی گیراوه، پینج ملیۆن كه‌س به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببوون، كه سه‌ره‌ڕای گۆڕه‌پانی "یه‌نی كاپی" شوێنی كۆبوونه‌وه، شه‌قامه‌كانی دوروربه‌ر پڕ ببوو له خه‌ڵك و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌سه‌ر گه‌مییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببوون.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشت نه‌كردبوو.







