ئه‌ردۆغان داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ده‌كات
ته‌نیا هه‌ده‌په دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دانه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌دان بده‌ن، پێم وایه پارته سیاسییه‌كان ئه‌م بڕیاره په‌سند ده‌كه‌ن. ئه‌ویش وه‌ك سه‌رۆك كۆماری واژووی ده‌كات.
گه‌نگه‌شه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان له توركیا پاش كوده‌تای 15 ته‌موز هاته ئاراوه كه یه‌كه‌مجار له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی دوای كوده‌تا، خۆپیشانده‌ران داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دانیان كرد. هه‌ر دوای ئه‌و، ئه‌ردۆغان له ته‌واوی بۆنه‌كان ئه‌م پرسه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان سزای سێداره‌دا په‌سند بكات، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار واژووی ده‌كات.
پێداگری ئه‌ردۆغان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌دان، وڵاتانی رۆژئاوا هێناوه سه‌ر هێڵ و هه‌ره‌شه‌ی وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكی ئه‌وها بكه‌ت.
تا ئێستا ته‌نیا پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په به راشكاوی دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌دان ده‌ربڕیوه، كه ئه‌وانه‌ی دیكه، ئاكه‌په و مه‌هه‌په پشتگیری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و هه‌ر چی جه‌هه‌په‌شه، بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه.
سزای سێداره‌دان له توركیا له ساڵی 1984 تا ساڵی 2004 له یاسای سزادانی توركیادا جێگیر كرابوو. له ساڵی 2001 له یاسای به‌ناوی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی ساڵی 1984، سزای سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا. له مانگی ئابی 2002 له ژێر ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ به مه‌رجه‌وه هه‌ڵگیرا، له رۆژی 7/5/2004، سزای سێداره‌دان له ده‌ستووری توركیا به یه‌كجاری هه‌ڵگیرا. له رۆژی 14/7/2004، ماده‌كانی تایبه‌ت به سزای سێداره‌دان له یاسای سزای توركیا هه‌ڵگیرا. به‌م شێوه‌یه سزای سێداره‌دان به یه‌كجاری له یاساكانی توركا هه‌ڵگیرا.