نوێترین هه‌واڵ و زانیاریی له باره‌ی ئۆڵمپیكی ریۆ بزانه
ركابه‌ری و یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی و له دوایین ساته‌كانی پێشبڕكێیهكانیش چه‌ندان ریكۆرد و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار كران.

خانمانی به‌رازیل، رووسیایان تێك‌شكاند
له چوارچێوه‌ی یارییه به كۆمه‌ڵه‌كانیش، له كۆمه‌ڵه‌ی A، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی خانمانی بڕازیل و رووسیا له ركابه‌رییه‌كانی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
له یارییه‌كی به‌هێزدا بڕازیل یارییه‌كه‌ی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام به ئه‌نجامه‌كانی 21 - 16 و 21-14 برده‌وه.

به‌رازیل كۆنترۆڵی یاریی باله ده‌كات
له ركابه‌رییه‌كانی باله‌ی نێو هۆڵه‌كان بڕازیل، بۆ ئاستی پیاوان، رووبه‌ڕووی مێكسیكۆ بووه‌وه، بڕازیلیه‌كان هه‌رچه‌نده سێتی یه‌كه‌میان به جیاوازی دوو خاڵ له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به‌هێز گه‌ڕانه‌وه نێو یاریگه و 3 سێتی له‌دوای یه‌كیان برده‌وه و مێكسیكۆیان تووشی شكست كرد.

خانمێك یه‌كه‌مین مێدالیای بۆ تایوان برده‌وه
له كێبڕكێیه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قوڕسایی خانمان و له كێشی 53 كیلۆ گرام، سۆ شۆ چینگی تایوانی یه‌كه‌م مێدالیای زێڕی ئۆڵمپی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستخست و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
سۆ شۆ هه‌ریه‌كه له هیدلین دیازی فیلیپینی و یون هی كۆریای باشوور كرد كه مێدالیای زیو برۆنزیان له مل كرا.

شمشێربازێكی ئیتاڵیا پێشه‌نگی گرت
له یاریی شمشێربازی بۆ ئاستی پیاوان، دانێلی گارازۆی ئیتاڵی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و مێدالیای زێڕی له مل كرا، هاوكات ئه‌لێكسانده‌ر ماسێلاسی ئه‌مریكی مێدالیای زیوی له مل كرا، مێدالیای برۆنزیش بووه به‌شی تیمور سافینی رووسی.

ئه‌مریكا له راماڵینی هه‌ڵبژارده‌كان به‌رده‌وامه
له یاریی باسكه‌ی ئۆڵمپیكی ریۆ، له ئاستی خانمان، هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌نیگال له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتن.
پریتنی گینهر و ئیلادێلی و بریانا خانمانی ئه‌مریكایان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره برد و یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی121 خاڵ به‌رامبه‌ر56 خاڵ برده‌وه.
.jpg)
نیوزله‌ندا بووه پاڵه‌وانی یاریی ره‌گبی
یاری ره‌گبی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ئۆڵمپیك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به دیاركهوتهوه و له یارییه‌كی به‌هێز هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی نێوزلهندا و فڕه‌نسای رووبه‌ڕوو كرده‌وه.
خانمانی نیوزله‌ندا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد و توانیان ئه‌نجامی یارییه‌كه به 26 خاڵ به‌رامبه‌ر ته‌نیا 7 خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.