سەردار ئیسماعیل: شارێکی وەرزشی دروست دەکرێت
K24 - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش رایگەیاند، شارێکی وەرزشی دروست دەکرێت و رەزامەندیشی لەسەر دراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی پڕۆژەکە وەستاوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8ـی کانوونی دووەمی 2024، سه‌ردار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ماوه‌ی ساڵێكه دەستبەکاربووە وەک بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، توانیویانه چه‌ند كارێكی گرنگ بكه‌ن، به تایبه‌تی له بابه‌تی رێكخستنه‌وه و پله‌به‌ندكردنی یانه وه‌رزشییه‌كان و دابینكردنی شایستەی دارایی بۆ ژماره‌یه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی و زیادكردنی سێ به‌شی گرنگ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
گوتیشی: "پرۆژه‌ی بونیادنانی شارێكی وه‌رزشی له هه‌ولێر هه‌یه و ره‌زامه‌ندیی سه‌ره‌تاییشی بۆ دراوه، ئەو پڕۆژەیە پلانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی پڕۆژەکە وەستاوە، ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە و ئەو شایستانەی کە ساڵانە لە بودجەی خۆمان دەینێرن، پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
سەبارەت بە هەژماری یانەکانیش، سه‌ردار ئیسماعیل، دەڵێت: "بەپێی یاسا دەبێت یانەکان ژمارەیەکی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ دانانی ئەو داهات و دەستکەوتانەی کە هەیانە، یان ساڵانە هەرچییەکیان هەبێت لە بلیتی فڕۆکە بێت یاخود فرۆشتنی بلیت، سپۆنسەر، جێگرەوەی یاریزانیش دەگرێتەوە، هەموو ئەمانە بە داهات هەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا دەبێت بخرێتە ناو ئەو ژمارە بانکییە بۆ ئەوەی خەرجی داهاتوویان دیار بێت.
لاڤین عومەر