د. عەلی قەرەداغی بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان هەڵبژێردرا

K24 – هەولێر:
لە شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، د.عەلی قەرەداغی بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.
د. عەلی قەرەداغی بە دەنگی 91% بەشداربووانی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا کە پێشتر یوسف قەرەزاوی تا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەدا بوو.
د. عه‌لى قه‌ره‌داغى له گوندى نه‌وتى سه‌ر به شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغى پارێزگاى سلێمانى له مانگى ته‌مموزى ساڵى 1949 لەدایکبووە. و سه‌ره‌تاى فێربوون و خوێندنى زانسته‌كانى هەمان گوند دەستپێکردووە و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو قورئانى پیرۆزى له‌به‌ركردووه. دواتر چووه‌ته سلێمانى و ئیجازه‌ى دوانزه عیلمى له‌سه‌ر ده‌ستى (مامۆستا شێخ مسته‌فا قه‌ره‌داغى) وه‌رگرتووه، له‌لای مامى شێخ نه‌جمه‌دین و زۆربه‌ى زاناكانى سلێمانى وانه‌ى خوێندووه. دواتر چووه‌ته شارى به‌غداد و له خزمه‌تى كۆمه‌ڵێك گه‌وره زاناى به‌ناوبانگى عێراق و كوردستاندا درێژه‌ى به خوێندنى زانسته‌كان داوه، له‌و مه‌لا و زانا گه‌ورانه، (مه‌لا عبدالكریمى موده‌ڕیس) و (مامۆستا شێخ عبدالقادر)ى وتاربێژ.
له ساڵى 1969 په‌یمانگەى ئیسلامى ته‌واوکردووه و یه‌كه‌مى په‌یمانگە بووه، یه‌ك ساڵ دواى ئه‌وه له ساڵى 1970 ئیجازه‌ى عیلمى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتووه. دواتر په‌یوه‌ندى كردووه به كۆلێژى ئیمام ئه‌عزه‌م له به‌غداد بۆ خوێندنى به‌كالۆریۆس له شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا له ساڵى 1975، به پله‌ى نایاب كۆلیژى ئیمام ئه‌عزه‌مى ته‌واو كردووه.
له ساڵى 1980 روو ده‌كاته وڵاتى میسر و له‌وێ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به پله‌ى نایاب له فیقهی به‌راوردكاریدا له كۆلیژى شه‌ریعه و یاسا له زانكۆى ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دواتر له ساڵى 1985 له‌هه‌مان كۆلێژ و له‌هه‌مان زانكۆ، له بوارى (گرێبه‌ست و مامه‌ڵه داراییه‌كان)دا بڕوانامه‌ى دكتۆراى به پله‌ى نایاب له‌گه‌ڵ روتبه‌ى یه‌كه‌مى شه‌رف به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵى 2004 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زاناى جیهانى، یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسوڵمانیان دامه‌زراندووه، له ساڵى 2011 بووه‌ته ئه‌میندارى گشتىی یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسڵمان تا ساڵى 2024، و بە دەنگی زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره بووەته سه‌رۆكى یه‌كێتییەکە.
د. عەلی قەرەداغی خاوه‌نى زیاتر له 100 توێژینه‌وه و ده‌یان كتێبە به زمانى عه‌ره‌بى و به‌شێك له كتێبه‌كانی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و زمانه‌كانى تر.