جۆكۆڤیچ به گریانه‌وه ماڵئاوایی له ئۆڵمپیكی ریۆ كرد
له قۆناخی یه‌كه‌م ده‌ركرا
له ركابه‌رییه‌كانی تێنسی ئۆڵمپیكی ریۆ بۆ ئاستی پیاوان، جۆكۆڤیچی پێشه‌نگی جیهانی له قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ، تێنسزانی سڕبیا و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی له به‌رامبه‌ر خوان مارتن دێل پۆترۆی تێنسزانی ئارجێنیتنا به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام دۆڕا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش (7ـ 6) و (7 ـ6) بوون، به‌مه‌ش به فه‌رمی له ئاستی تاكی پیاوان ماڵئاوایی له ریۆ كرد.
له دوای یارییه‌كه، جۆكۆ له لێدوانێكدا بۆ New York Times ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌م یارییه یه‌كێك بووه له قورسترین شكسته‌كانی ژیانی وه‌رزشی، ده‌شڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌مین شكستم نییه و دڵنیاشم دوایین شكستم نابێت.
له به‌رامبه‌ردا، دێل پۆترۆ ده‌ڵێت: یارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، هه‌رگیز پێموا نه‌بوو بتوانم له جۆكۆ ببمه‌وه، چونكه هه‌ستم به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ته‌كنیكی خۆم ده‌كرد.
ده‌شڵێت: كاتێك له دوای یارییه‌كه جۆكۆ ده‌ستخۆشی لێ كردم و ئاستی به‌رز نرخاندم، زۆرخۆشحاڵ بوو، هه‌رگیز ئه‌م وشانه‌م بیر ناچێته‌وه كه نۆلی دوای یارییه‌كه ئاراسته‌ی كردم.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ر له پاڵه‌وانییه‌تیی ئۆڵمپیكی ریۆ، ئاندی مارای بریتانی، داڤید فیرێری ئیسپانیا و گایل مۆنفێسی فره‌نسا بردیانه‌وه.