میدیاكانی توركیا به‌ڵگه‌ی ده‌ست هه‌بوونی ئه‌مریكا له كوده‌تا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
وێنه‌ی بالیۆزی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عه‌قیدێكی سوپای توركیا بڵاو كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی میدیای توركیا وێنه‌یه‌كی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره جۆن بێیس له‌گه‌ڵ عه‌قیدێكی سوپای توركیایان بڵاو كرده‌وه كه رۆژی 14 ته‌موز رۆژێك به‌ر له كوده‌تای سه‌ربازی له ئیستانبوڵ گیراوه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له بوونی ئه‌و وێنه‌یه ده‌كه‌ن كه به كامێرای چاودێری گیراوه.
له وێنه‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مریكا جۆن بێ‌س له‌گه‌ڵ عه‌قیدێكی سوپای توركیا كه نه‌ناسراوه، له نزیك قاوه‌خانه‌یه‌ك له ئیستانبوڵ له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14 ته‌موز ده‌بینرێت.
پێشتر جۆن بێیس له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو رۆژی 15 ته‌موز له ئیستانبوڵ بووه و كاتژمێر 21:30 بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له شاری ئه‌نقه‌ره گه‌ڕایه‌وه، ئه‌و كاته‌ی كه كوده‌تای سه‌ربازی له ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره ده‌ستیپێكرد.
ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و لێداوانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكایان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كارهێنا، كه له رۆژی 14 ته‌موز له ئیستانبوڵ بووه ، كاتێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قیده‌ی سوپای توركیا كۆ بووه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێك له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رۆژی شه‌شی ئاب به رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح راگه‌یاند جۆن بێیس رۆژی 14 ته‌موز له ئه‌نقه‌ره بووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی رۆشنبیبری و په‌روه‌روده كۆبووه‌وه. گوتیشی وێنه‌كه راست نییه.