داعش: چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مریكا له ده‌ستمان دایه
وێنه‌كانی بڵاو كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش وینه‌ی چه‌ك و كەرەستەی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن چه‌ك و كەرەستەی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ده‌ستیان دایه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چه‌كانه، پاشماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوون.
چه‌كدارانی داعش له ئه‌فغانستان چه‌ندین وێنه‌یان بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێن ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ك و كەرەستەی سه‌ربازانی ئه‌مریكا گرتووه.

وێنه‌كان له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونەتەوە كه رۆكێتهاوێژێكی ئه‌مریكی، رادیۆ و نارنجۆك و چه‌ندین كەرەستەی تری سه‌ربازی و هه‌روه‌ها پێناسی سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی تێیدایه.
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا لە كابول رەتی كردەوە كە داعش دەستی بەسەر چەك و كەرەستەی سه‌ربازانی گرتبێت و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاشماوه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوو به‌جێ ماون.

