شەڕڤانێكی میسری لە منبج گیانی لەدەستدا

K24 - ھەولێر

یەکەم شەڕڤانی میسری لە ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی منبج دەکوژرێت.

بەگوێرەی میدیاکانی نزیک یەپەگە، بەھادین ئیمام، ناسراو بە فیراز کوردۆ کە یەکەم شەڕڤانی میسڕی نێو ریزیەکانی یەپەگە بووە لەمیانەی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی منبج لە باکووری سووریا کوژراوە.

فیراز کە ماوەی چەند مانگێک بووە ھاتووەتە نێو ریزەکانی یەپەگەوە و لەو یەکەی یەپەگە شەڕی کردووە کە تایبەتە بە شەڕڤانە بیانییەکانی نێو ئەو ھێزە.

کوژرانی ئەو شەڕڤانە میسرییە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوپێش سەرکردایەتی یەپەگە رایگەیاند دوو شەڕڤانی بەریتانی و سلۆڤینی لەشەڕی منبج کوژراون.