چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دەکات
K24 - هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كات.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا رێككه‌وتون شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا پرسی ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش تاوتوێكراوهو پشتیوانیان بۆ هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت نیشانداوه، كه ببێته هۆی ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه له وڵات‌دا.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش، هێزه‌كانی ناو چوارچێوه سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر گۆڕینی گشت پارێزگاره‌كان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
لە 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی توندی لایەنە سوننەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییان بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد.
سوننەکان تائێستا چەندین کۆبوونەوەیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەڵام تائێستا نەگەیشتون بە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبووسی.