چینییه‌كان له ئۆڵمپیكی ریۆ بێده‌نگینان شكاند
له ركابه‌رییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ، چینیه‌كان بێ ده‌نگیان شكاند و مینگ چی‌و چانگ له پێشبركێی نیشانه‌شكێنی هه‌وایی 10 مه‌تری پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌م مێدالیای زێڕی بۆ چین به‌ده‌ستهێنا.
چانگ199.4 خاڵی كۆكرده‌وه و پێش ڤیتالینا باتساراشكینای رووسی كه‌وته‌وه كه توانی مێدالیای زیو به‌ده‌ست بێنێت، هاوكات ئانا كۆراكاكی یۆنانی مێدالیای برۆنزی له‌مل كرا.
چین له رۆژی یه‌كه‌مدا توانی دوو مێدالیای زیو و سێی برۆنز به‌ده‌ست بێنێت پێش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م مێدالیای زێر له رۆژی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.