سعوودیە پێنج بەرهەمی نوێی بۆ سیستەمی مۆڵەتی پریمیۆم خستە بازاڕەوە

K24 - هەولێر

شانشینی سعوودیە سیستەمی نیشتەجێبوونی بەرزی هەموارکردەوە، بە ئامانجی "راکێشانی باشترین وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی لە رێگەی دروستکردنی هەلی کار و گواستنەوەی زانیاری".

سەنتەری نیشتەجێبوونی پریمیۆم رایگەیاند، رێگەی داوە داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ سوودمەندبوون لە سوودەکانی بەرهەمە نوێیەکانی سەنتەری نیشتەجێبوونی جیاواز لە سعوودیە، ئەویش خستنە بازاڕی پێنج بەرهەمی نوێی نیشتەجێبوونی جیاواز بوو، لەوانە "نیشتەجێبوونی لێهاتوویی ناوازە، نیشتەجێبوونی بەهرەمەند، نیشتەجێبوونی وەبەرهێنەری بازرگانی، نیشتەجێبوونی کارگێڕ، و نیشتەجێبوونی خاوەن خانووبەرە".

وەزیری بازرگانی، مەجید قەسابی، لە هەژماری پلاتفۆڕمی خۆی، ئێکس "تویتەری پێشوو" رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەموارکردنەوەی سیستەمی نیشتەجێبوونی پریمیۆم، بۆ ئەوەی ببێتە "قۆناغێکی نوێ، بەرەو هاندانی ئابووری و دروستکردنی هەلی کار".

محەممەد سوڵتان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری نیشتەجێبوونی پریمیۆم، لە لێدوانێکی فەرمیدا بۆ کەناڵێکی سعوودی وردەکارییەکانی پێنج بەرهەمە نوێیەکەی روونکردەوە، ئەوانیش؛ جیاوازی نێوان سیستەمی نیشتەجێبوونی ئیمتیازات و سیستەمی نیشتەجێبوونی کولتووری ئەوەیە کە یەکەمیان هەندێک سوود بە نیشتەجێبوون لە سعوودیە دەبەخشێت، لەوانە؛ ئازادی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە شانشینی سعوودیە، رێگەدان بە خاوەندارێتی خانووبەرە، و لێخۆشبوونیئەو خێزانانەی کە لە تەراوگەن، پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون و بیمە، بۆ ئەندامانی خێزان بۆ ماوەی 25 ساڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەکانی سیستەمی نیشتەجێبوونی پریمیۆم بریتین؛ لە دڵنیابوون لەوەی کە پێداویستییەکانی کار دابین دەکرێن و وەبەرهێنەرانی بیانی بە کەمترین ئاست، دامەزراندنی بەهرەمەندە سعوودییەکان لە کارەکانیاندا، گوتیشی: یارمەتی ئیمتیازاتی نیشتەجێبوون بۆ هەموو نەتەوەکان بەردەستە.

ئا: لاڤین عومەر