وه‌زیرانی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه به بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه ته‌ندروستییه‌كان. هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له پێشخستنی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌می 2024) ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه ته‌ندروستییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندروستیدا به‌رفراوانن و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوته‌ریب بوو.
ساڵح حه‌سناوی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی زانستی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و كۆلێژی پزیشكی له هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستانه و بڕیاریش وایه به‌شداری له یه‌كێك له پانێڵه‌كاندا بكات. هاوكات خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوونی له هه‌ولێر ده‌ربڕی.
له‌لای خۆیه‌وه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، بواری ته‌ندروستی به‌رده‌وام پێویستی به پێشكه‌وتنی بواری زانستی و ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له گۆڕینه‌وه‌ی شانده‌كانیان. گوتیشی، ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكه بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.