ئیمپراتۆری ژاپۆن ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
سه‌رمایه‌كه‌ی 40 ملیۆن دۆلاره
K24 – هه‌ولێر
ئیمپراتۆری ژاپۆن نییه‌تی خۆی بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه راده‌گه‌ینێت كه به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك ئیمپراتۆری وڵات نییه.
ئا‌كیهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن 82 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه كه پاش مردنی باوكی له ساڵی 1989 بووه ئیمپراتۆری ژاپۆن.
ئا‌كیهیتۆ له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند به‌هۆی پیری و نه‌خۆشی نییه‌تی راده‌ستكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی به كه‌سێكی تر هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه وشه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه به‌كار بێنێت.
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئیمپراتۆر و جێ نشینی كه 56 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه، یه‌كه‌م كه‌سه كه شیاوی جێگرتنه‌وه‌ی باوكی وه‌ك ئیمپراتۆر هه‌بێت.

به‌پێی ده‌ستووری ژاپۆن، ئیمپراتۆر مافی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی سیاسی نییه، كه راگه‌یاندنی نییه‌تی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به بڕیاری سیاسی وه‌سف ده‌كرێت. ئیمپراتۆر سیمبوڵی ده‌وڵه‌ته و مافی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سیاسی نییه.
ئیمپراتۆری ژاپۆن كه به 125مین ئیمپراتۆری ژاپۆن ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی 40 ملیۆن دۆلاره و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه ئیمپراتۆره، به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌ناڵێنێت و له راپرسییه‌كدا 85% به‌تایبه‌تی گه‌نجان داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
