به غازی ماڵان چه‌كداره‌كانی ده‌خنكێنێت
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هه‌ڵاتووی به غاز خنكاندووه
K24 – هه‌ولێر:
داعش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی ده‌كوژێت كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ ڕاده‌كه‌ن،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شێوازێكی نوێی به‌كارهێناوه، كه خنكاندنیانه به هۆی غازی سروشتی ماڵان كه بۆ مه‌تبه‌خ به‌كاردێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری موسڵه‌وه ڕایگه‌یاندووه"" ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كداره هه‌ڵاتووانه‌ی خۆیان كوشتووه كه له شه‌ڕی دوورگه‌ی "خالیدیه" ڕایانكردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داعش "8" له چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی خۆی به شێوازێكی نوێ و جیاواز كوشتووه،پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دوورگه‌ی "خالیدیه" ڕایانكردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه موسڵ، به‌و هۆیه‌وه (دادگای شه‌رعی سه‌ر به داعش) بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون.
جێبه‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دانه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه كه هه‌ر "8" چه‌كداره‌كه‌یان له ناو ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو داخراودا به‌ند كردووه و سه‌ری بوتڵی غازیان تێدا كردووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ خنكاوون.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له سێداره‌دراون، به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و بیانین، و پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دان و كوشتنه‌كانیان، له پێش چاوی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی موسڵ ئه‌نجامدراوه.