حه‌سه‌ن جه‌باری: دابینكردنی نان و هه‌رزانكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی خۆراك هه‌یه

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاووڵاتیی و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه سه‌نته‌ره، ده‌شڵێت بابه‌تی نان و خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه ره‌هه‌ندێكی گه‌وره و كاریگه‌ری ئابوورییان هه‌یه له‌سه‌ر دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆراك.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) حه‌سه‌ن جه‌باری، شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌باره‌ی هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌نگاو و پڕۆژه ئابوورییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی له خزمه‌تی هاووڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دایه، به‌تایبه‌ت بابه‌تی نان و خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه ره‌هه‌ندێكی گه‌وره و كاریگه‌ری ئابوورییان هه‌یه له‌سه‌ر دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆراك.
حه‌سه‌ن جه‌باری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ركه‌وتوو بووه له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و هه‌رزانكردنی نرخه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌رزانكردنی نرخی نان و سه‌موون كه له به‌رامبه‌ریشدا كارئاسانی بۆ خاوه‌ن سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئیدارییهوهش سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌تایبه‌ت كه حیسابی وردی بۆ بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاووڵاتییان كردووه و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بڕیار ده‌دات، به‌تایبه‌ت كه حیساكردنهكهی له سۆنگه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تییه و روونه حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی سێ مانگه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه، كه ئه‌مه‌ش باری هاووڵاتییانی قورس كردووه و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیش ده‌یه‌وێ كارئاسانیان بۆ بكات، كه ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات سه‌رۆكوه‌زیران په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، هاووڵاتیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌لای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌نته‌ره، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه‌دا كه له بری هاوكاریكردن و پشتگیریكردن، به‌ڵام سه‌نگه‌ری لێ ده‌گرن. روونیشیكرده‌وه و به پێویستیشی زانی ئه‌و لایه‌نه‌ی ناوی له خۆی ناوه ئۆپۆزسیۆن، به خۆیدا بچێته‌وه.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ لەمەو دوا نرخی 10 سەموون و 10 نان كرایه هەزار دینار، لە بەرامبەریشدا داشکاندنی 50%ـی کرێ کارەبا و نرخی ئارد و غازیشیان بە کەمتر لە نرخی بازاڕ بۆ دابین دەکرێت و خاوەن فرن و نانەواخانەکان و هاووڵاتیان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەن.
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن نانه‌واخانه و هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت و جموجۆڵی خستووه‌ته ناو نانه‌واكان و خاوه‌نه‌كانیان. نانه‌واخانه‌كان لەمەو دوا 10 نان بە ھەزار دینار ده‌ده‌نه ھاووڵاتییان و کێشی ھەویری ھەر نانێکیش دەبێت 95گرام بێت. ئه‌م بڕیاره سهموونخانهكانیش ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا 10 سه‌موون به هه‌زار دینار به هاووڵاتییان بده‌ن.