خیسێ بەفەرمی لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد

بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ

K24- هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بەفەرمی گواستنەوەی خیسێ رۆدریگێزی لە ریال مەدریدی ئیسپانییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی پاریس سانجێرمان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند، خیسێ بۆ ماوەی پێنج وەرز روودەکاتە ریزەکانی پاریس سانجێرمان، کە بە گوتەی رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئەو یاریزانە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ درێسی سانجێرمان دەپۆشێت.

خیسێی 23 ساڵان لە دوایین سێ وەرزدا لە 62 یاری 13 گۆڵی بۆ مێرێنگی تۆمارکرد.