ده‌نگۆی داخستنی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك بڵاو بووه‌وه
والیی ئیستانبوڵ ره‌تی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ده‌نگۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ بڵاو كرایه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به بوونی بۆمب له‌ناو فرۆكه‌خانه هۆشداری درابوو.
له لایه‌كی تره‌وه والیی ئیستانبوڵ ره‌تی كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین فرۆكه‌خانه‌ی توركیا داخرابێت.
والیی ئیستانبوڵ له به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌رگاكانی چوونه ژووره و هاتنه ده‌ره‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك دوورن له راستییه‌وه.
گوتیشی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له سوسیال میدیا و ئینته‌رنێت سه‌باره‌ت به راگرتنی نیشتنه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی فڕۆكه بڵاوكرایه‌وه، بێ بنه‌مان، كه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه به شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامن.