ژمارهيهك فڕۆكهى ئێف 16 گهيشتنه بهغدا
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرایكرد، دوێنێ یەكشەممە چوار فڕۆكەی جۆری ئێف 16یان پێگەیشتووە بە مەبەستی بهكارهێنانيان بۆ بۆردوومانكردنی چەكدارانی داعش.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرایكرد، دوێنێ یەكشەممە چوار فڕۆكەی جۆری ئێف 16یان پێگەیشتووە بە مەبەستی بهكارهێنانيان بۆ بۆردوومانكردنی چەكدارانی داعش.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، نەسیر نووری، راگەیاند، ئەو فڕۆكانە ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش دەكەن.
ئەو فڕۆكانە ھاوكات بۆ ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ گەیشتوونەتە عێراق.
حكوومەتی عێراق لە ماوەی رابردوودا گرێبەستێكی لەگەڵ ئەمریكا واژوو كردبوو بۆ كڕینی 36 فڕۆكەی جەنگی جۆری ئێف 16.