شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی چەند کەرتێک ئاگادار دەکاتەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی چەند کەرتێک ئاگادار دەکاتەوە، کە بە مەبەستی گۆڕینی کارتی زەوییەکان بۆ سەنەد سەردانیان بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی کەرتەکانی قەرەچناغە، باغمرەی شەهاب، گەڕەسۆری نوێ و کانی قڕژاڵە ئاگادار دەکاتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بە مەبەستی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد.
