مێژوو نوسێکی ئیسرائیل: سەرەتای کۆتایی هاتنی پڕۆژەی زایۆنییە
K24 - هەولێر
مێژوونووسی ئیسرائیلی "ئیلان پاپێ" ئەو نیشانانەی ئاشکرا کرد، کە "سەرەتای کۆتایی هاتنی پڕۆژەی زایۆنیی" پشتڕاست دەکەنەوە، بە ئاماژەدان بەوەی کە بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەڵەستین دەبێت خۆی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دوای داڕمانی ئەم پڕۆژەیە ئامادە بکات.
"ئیلان پاپێ" مێژوونووسێکی ئیسرائیلیەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری حەیفا رایگەیاند، سەرەتای کۆتایی هاتنی ئەم پڕۆژەیە، لە قۆناغێکی دوورودرێژ و مەترسیداردایە، گوتیشی: ئێمە لە قۆناغی سەرەتای کۆتایی پڕۆژەی زایۆنییداین.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم نیشانە شەڕی ناوخۆی جولەکەکانە کە پێشتر لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا روویدا، لە نێوان ئۆردوگای عەلمانی و ئۆردوگای ئایینی لە کۆمەڵگەی جولەکەکان لە ئیسرائیل، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەڕەکە دووبارە دەبێتەوە، بەو پێیەی ئەو کۆنکریتەی کە هەردوو ئۆردوگاکە یەکدەخات بووەتە هەڕەشەی ئەمنی.
ئیلان پاپێ گوتیشی: نیشانەی دووەم بریتییە لە "پشتیوانییەکی بێ وێنە بۆ پرسی فەڵەستین لە جیهاندا و خواستی زۆربەی ئەوانەی بەشدارن لە هاوکاریکردندا بۆ هەڵگرتنی مۆدێلی دژە رەگەزپەرستیەکان کە یارمەتیدەر بووە لە لەناوبردنی ئەم سیستەمە.
نیشانەی سێیەم فاکتەری ئابوورییە، بە لەبەرچاوگرتنی "بەرزترین بۆشایی لە نێوان ئەوانەی هەیانە و ئەوانەی نییانە" و دەشڵێت: "تێڕوانینێکی تاریک هەیە بۆ هەستانەوەی ئابووری داهاتووی دەوڵەتی ئیسرائیل."
نیشانەی چوارەم "بێتوانایی سوپای ئیسرائیل لە پاراستنی کۆمەڵگەی جولەکەکان لە باشوور و باکوور".
ئەو میژوو نووسە باسی پێنجەم نیشانە دەکات و گوتی: هەڵوێستی نەوەی نوێی جولەکەکانە، لەنێویاندا لە ئەمەریکا، کە ئەم وڵاتە بیمەیەکی بنیاتنەر بوو بۆی، بە پێچەوانەی نەوەکانی پێشوو کە تەنانەت لەکاتی رەخنەگرتن لە ئیسرائیل، پێیانوابوو شێواندنی زیاتر یان شەپۆلی دژە جوولەکەگەرایی بەرپەرچ بدەنەوە.