سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی بەحرەین کۆدەبێتەوه
K24 – هەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 1/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین بە سەرۆکایەتیى شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
شاندەکە بە ناوی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێریان کرد و پرسە و هاوخەمیى وڵاتەکەیان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
شاندەکە ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەین و بەتایبەتی شا حەمەد بن عیسای کرد و خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی دووپاتکردەوە.
