تاران: ههڵوێستمان له بارهی حهجی ئهمساڵ نهگۆڕاوه
"ئێرانییهكان ئهمساڵ ناچنه حهج"
K24 - ههولێر:
عەلی جەنەتی, وەزیری كولتوور و رێنوێنی ئیسلامی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەکەی راگەیاند، ھەڵوێستى تاران لەسەر پرسی بەڕێوەنەچوونی وەرزی حەجی ئەمساڵ نەگۆڕاوە و پرسەكەشی لە دەستووری كاری كۆماری ئیسلامیی ئێراندا نییە.
جەنەتی ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە ئەگەری بەشداریکردنی ئێرانیان دەکەن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ و وتی: "ئەگەر سعوودییە بەڵێن بدات لەگەڵ حاجیانی ئێرانی وەك ساڵانی رابردوو ھەڵسوكەوت بكات رەنگە جارێكی دیكە ئێرانیان لە وەرزی حەجی ئەمساڵ بەشدار بن".
دوای رووداوەكەی مینا و مردنی سەدان حاجی ئێرانی لە مەککە و ھێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی سعوودییە لە تاران، ئاڵۆزی كەوتووهتە نێو پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە.