ئیسرائیل : له‌ 2017 ئێران ده‌بێته‌ خاوه‌ن چه‌كی ناووكی

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی ھەواڵی ماڵپەری دێبكای ئیسراییلی، ئێران لە داھاتوویەكی نزیكدا دەتوانێت كڵاوەی ئەتۆمی لەسەر مووشەكە بالیستییەكانی دابنێت و تا ساڵی 2017ش بەرھەمھێنانی چەكی ناوكی كۆتایی پێدێنێت.

رۆژنامه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە لەلایەن ئێرانەوە، ئەو وڵاتە دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگێكدا، بەرھەمھێنانی چەكی ناوكی كۆتایی پێبھێنێت".

پێشتر عەلی ئەكبەر ساڵحی, سەرۆكی ئاژانسی وزەی ناووكی ئێران رایگەیاندبوو، ئەگەر رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیەك جێبەجێ نەكرێت، لە ماوەی 45 رۆژدا پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەیەكی بەرچاو لە بنكەی ناوكی نەتەنز و بنكە ئەتۆمییەكانی دیكەش دەستپێدەكەنەوە.