ئێران رێگری له بهڕێوهچوونی كۆنسێرتێكی میوزیك دهكات
"نابێت لە شارە ئایینییەکان کۆنسێرتی مۆسیقا بەڕێوە بچێت"
K24 - ههولێر:
لە پارێزگای خۆراسانی رەزەوەیی ئێران بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی مۆسیقا یاساخ کرا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریش دەڵێ، نابێت لە شارە ئایینییەکان کۆنسێرتی مۆسیقا بەڕێوە بچێت.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی سالاری عەقیلی لە شارێکی سەر بە پارێزگای خۆراسانی رەزەوی لە لایەن دەستڵاتی دادوەرییەوە هەڵوەشێنرایەوە، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ دەستەڵاتی دادوەری هاتە سەرخەت و ئایەتوڵڵا موجتەهید شەبستەری یەکێک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی شارەزایان ریبەریش رایگەیاند: نابێ لە شارە ئایینەکاندا کۆنسێرتی مۆسیقا بەڕێوە بچێت.
شەبستەری گوتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ئەم شارانە لە شارەکانی دیکە جیاوازە.
بە گوتەی شەبستەری، لەم کۆنسێرتانەدا ژنان و پیاوان تێکەڵ دەبن ئەمەش ناشەرعییە و ئەنجوومەنی کولتوور و هێزی ئینتزامی و دەستەڵاتی دادوەری دەتوانن ئەم کۆنسێرتانە هەڵبوەشێننەوە.