وه‌زیری به‌رگری عێراق له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند، خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق له هه‌وڵیكی تیرۆركردنی رزگاری بوو، دوای ئه‌وه‌ی له نزیك گوندی ئیمام له باشووری موسڵ، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان به هاوه‌ن بۆردومانكرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌و كاته‌ی خالید عوبێدی، سه‌رقاڵی به‌سه‌ركردنی سه‌نگه‌ره‌كانی سوپا بووه، به هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای عێراق، له سنووری گوندی ئیمام له رۆژئاوای موسڵ، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی دراوه‌ته به‌ر هاوه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌ردانیكردنی وه‌زیری به‌رگری بۆ ناوچه‌كه، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و بۆردومانكردنه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.