محه‌ممه‌د شوكری: كۆمپانیاكان به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆمپانیاكان به‌ڵێنیان داوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له داڤۆس رایگه‌یاند، چالاكییه‌كانیان له هه‌ردوو بواری سیاسی و ئابووریدا چڕ‌وپڕ بوون، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی داڤۆسدا زیاتر له 45 دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مداری له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه باڵاكاندا هه‌بووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا هانی به‌رپرسانی سیاسی وڵاتان و سه‌رۆكی كۆمپانیاكان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوو وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه وه‌به‌رهێنانه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌ت له بواری سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی، سیسته‌می بانكی، كشتوكاڵ، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و چه‌ندین بواری دیكه.
محه‌ممه‌د شوكری باسی له‌وه‌ش كرد، ماڵی كوردستان له داڤۆس رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له ناساندنی زیاتری توانای هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بزنسمانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه یاوه‌ری شاندی هه‌رێمی كوردستانن له داڤۆس، زیاتر له 80 دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزنسمانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ئه‌نجام داوه و به‌رهه‌می زۆری هه‌بووه و چه‌ندین گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان واژۆ كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له هه‌موو دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بواردا ژینگه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكان به‌ڵێنیان داوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان.
سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، محه‌ممه‌د شوكری رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له دیدار و كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانیدا له داڤۆس ئه‌نجامی هێرشه‌كانی روون كردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان هاوخه‌می خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و دا‌واشیان كردووه عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره هێرش و ده‌ستدرێژییانه.
رۆژی 15/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، گەیشتە سویسرا، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی حکومەت ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ژمارەیەک وڵات ئه‌نجام دا.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس گوتی: "ئێمە بەو ئومێدە هاتووین بۆ داڤۆس، بۆ ئەوەی بەڕێگەی کۆمپانیاکان و ئەو بەڕێزانەی کە بەشدارییان لە ماڵی کوردستان کردووە، بۆ یەکەمجار کە بتوانین پەرە بە ئابووری کوردستان بدەین و پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دونیا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان فراوانتر بکەین، ئەو بەرنامانەی کە دانرابوون بۆ ئەم چەند رۆژە بەوشێوەیە رێکخرابوون، هیوادارم بتوانین لەسەر بەرنامەکانی خۆمان بەردەوام بین".