ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ رۆژئاوای كوردستان روویدا

K24 - هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌ شارۆچكه‌ی چل ئاغای رۆژئاوای كوردستان روویدا.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌كه‌ و له‌ نزیك قوتابخانه‌ی "ساڵح ئه‌لساڵح"، له‌ گه‌ڕه‌كێكی عه‌ره‌بنشین روویداوه‌، تا ئێستاش هیچ ئامارێك له‌ باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هێزێكی زۆری پۆلیس گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌ی داوه‌.