پاساوەکانی ئێران بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر بووەتە جێی گاڵتەجاڕی لای میدیاکارە عێراقییەکان
K24 – هەولێر:
هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر چه‌نده له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌وه لای خه‌ڵكی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت رووداوێكی ناخهه‌ژێن بوو، پاساوه بێ بنه‌ماكانی ئێران بۆ ئه‌و مووشه‌كبارانه به‌لای میدیاكارانی عێراقییه‌وه، بوونه‌ته جێگه‌ی گاڵته‌جاڕی.
له‌كاتێكدا ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات: گوایه بنكه‌یه‌كی مۆسادیان له شاری هه‌ولێر كردووه‌ته ئامانج، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لاڵ، پێشكه‌شكاری ناوداری عێراقی به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت: ئێران بانگه‌شه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كرمان ده‌كات، كه داعش به‌رپرسیاریەتی خۆی تێدا راگه‌یاندووه، "له‌تۆڵه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه 24 مووشه‌كی بالیستیی هه‌ڵداوه، 11 له‌و مووشه‌كانه ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی مۆساد كراون له هه‌ولێر".
مەلا تەڵاڵ دەڵێت: "به‌ڕاستی به‌رپرسانی ئێران سه‌به‌ته‌یه‌ك هۆكاری بۆ ئه‌و هێرشه بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه هۆكاره‌كان دژیه‌كن و تۆڵه‌لێكراوه‌كانیش ئافره‌ت و منداڵن". له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "به‌خودا ئێرانیش ده‌زانێت عێراق هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نییه".
پێشكه‌شكارێكی دیكه‌ی عێراقی له په‌خشی راسته‌وخۆ گاڵته به پاساوه‌كانی ئێران ده‌كات و به‌وه ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ ده‌كات: "له هێرشێكی پاڵه‌وانانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ژماره‌یه‌ك منداڵی خوار ته‌مه‌ن 9 ساڵی له شاری هه‌ولێر، كه سه‌ر به مۆسادی ئیسرائیل بوون له‌ناوبراون، مه‌ترسیدارترینی ئه‌و سیخوڕانه‌ش ته‌مه‌نی 11 مانگ بوو، كه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كرمان و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسدا هه‌بوو".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، نه‌جم روبه‌یعی، میدیاكاری ناسراوی عێراق له كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كبارانە، به میوانداری راوێژكارێكی ئێرانی، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق راوێژكاره ئێرانییه‌كه له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر راسته وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌مان له شاشه نیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بكه‌ین، كاتێك وێنه‌كه دێته سه‌ر شاشه، راوێژكاره ئێرانییه‌كه ده‌ڵێت: باوه‌ڕ ناكه‌م.. ئه‌ی كوا نه‌خۆشخانه؟ ئێ خۆ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش له كوردستانه.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، نه‌جم روبه‌یعی له‌لایه‌ك تووڕه‌یه و له‌لایه‌كیش گاڵته به ده‌رچوونی پیاوه ئێرانییه‌كه له ناوەڕۆکی بابه‌ته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێ خۆ منداڵه‌كه هه‌ر ئه‌وكات كوژراوه، وێنه‌ی چی له نه‌خۆشخانه؟ بۆیە ناچار ده‌بێت له كۆتاییدا بڵێت: لا حول ولا قوة إلا بالله.
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كاتێك شێروان دووبه‌ردانی داوا له راوێژكاره ئێرانییه‌كه ده‌كات بێتە كوردستان و به‌چاوی خۆی راستییه‌كان ببینێت، راوێژكاره ئێرانییه‌كه كه پێشتر گوتی ئه‌وه‌ی له شاشه نیشان ده‌درێت راست نییه، به شێروان دووبه‌ردانی ده‌ڵێت: پێویست ناكات سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌م، هه‌موو شتێك له شاشه‌كانه‌وه دیارن، دووبه‌ردانیش بزه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر ئێرانییه‌كه ئاوێته ده‌كات و ده‌ڵێت.. بەخودا تۆ ته‌نیا كاتی به‌رنامەکە به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌یت.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لە دوای سەردانیکردنی شوێنی هێرشەکە و برینداران، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقە لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنییە و بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیلی نەبووە.
لەلایەن خۆیەوە سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، "پێچەوانەی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراقە کە لەوانەیە هەڵبپەسێردرێت و ئێران بە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان، زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان دەگەیەنێت".