به دره‌نگه‌وه.. پاڵێوراوێكی نوێی كۆمارییه‌كان ده‌ركه‌وت
كۆمارییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م پاڵێوراوه رێگه له ترامپ بگرن
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤان ماكمولین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له دۆناڵد ترامپ، كه كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كانه، به‌ڵام تا ئێستاش زۆرینه‌ی رای ناو ئه‌و پارته، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
ئیڤام ماكمولین، پاڵێوراوی نوێ، له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی باش، هیچ كاتێك به‌فیڕۆنه‌چووه".
ماكمولین، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، پێشتر له ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی CIAى كاریكردووه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واویشی له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه.
ئه‌و پاڵێوراوه نوێیه، له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان متمانه‌یه‌یان به پاڵێوراوانی پارته گه‌وره‌كان نه‌ماوه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌ركرده له نه‌وه‌ی نوێ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ریكا زۆر شایسته‌تره له‌و شتانه‌ی كه دۆناڵد ترامپ و هیلای كلینتۆن پێی ده‌به‌خشن".
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێكخراوێك به‌ناوی "باشترین بۆ ئه‌مه‌ریكا"، ئه‌و ماكمولینی پاڵاوتووه و له‌لایه‌ن كۆمارییه ركابه‌ره‌كانی ترامپیش، پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاساكانی خۆپاڵاوتن له ئه‌مه‌ریكا، خۆپاڵاوتنی ماكمولین دره‌نگ كه‌وتووه، به‌و پێه‌ی ده‌بووایه پێشتر له یه‌كێك له‌و په‌نجا ویلایه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی رێككاره ئاڵۆزه‌كانی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته، ناوی خۆی تۆماركردبا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له مانگه‌كانی ئاب/ ئۆگستس و ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر، مافی خۆپاڵاوتن، سنوورداره و ماكمولین یه‌كێكه له‌وانه‌ی له‌و دوو مانگه رێگه‌ی پێدراوه.