سوید.. خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

K24 – هەولێر:
له دژی هێرشه‌كانی سوپای پاسداران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر، ره‌وه‌ندی كوردستانی له وڵاتی سوید خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سوید، له دژی ئه‌و پێشێلكارییه‌ی تاران، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024)، ره‌وه‌ندی كوردستانی له ولاتی سوید خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێرانیان شه‌رمه‌زار و ئیدانه كرد.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان و هه‌ولێر، بڕیارە رەوەندی کوردی خۆپیشاندان لە وڵاتە ئەوروپییه‌كان و ئەمه‌ریکا ئه‌نجام بده‌ن و لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی ئێران کۆببنەوە.

