لە هێرشی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد چەند سەربازێکی عێراقی بەسەختی برینداربوون

K24-هەولێر:
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، ژمارەیەک سەربازیی عێراقیی بەسەختی برینداربوون، هەندێکیان بارودۆخیان مەترسیدارە.
ئەمڕۆ شەممە(20ی کانوونی دووەمی 2024)، به 20 مووشه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆردومانكرا، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە بەرپرسێکی ئەمریکایان وەرگرتووە، بە مووشەکی بالیستی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد هێرشی کراوەتە سەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێیە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، ژمارەیەک لە سەربازانی عێراقی بەو هێرشەی مووشەکیە بالیستیەی کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد بەسەختی برینداربوونە.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندینجار له رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج.