رووسیا داوایەك ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، داوای لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە پێداچوونەوە بە لیستی رێکخراوی تیرۆرستانی بکاتەوە، تاوەکو ناوی ھەندێ لە رێکخراوە توندڕەوە نوێیەکانیشی تێبکات و ئەو رێکخراوانە رووبەڕووی ئابڵوقەی سەربازیی و ئابووری ببنەوە.

لاڤرۆڤ لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی سێ لایەنی، نێوان رووسیا، ئێران و ئازەربایجان، رایگەیاند کە پێویستە سەرجەم وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەوڵەكانیان یەکبخەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆر و یەکێکیش لەو ھەنگاوانەی کە پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان بە لیستی تیرۆرستان بچێتەوە و ھەندێ لە رێکخراوە توندڕەوە نوێیەکانی تێدا زیاد بکات.

یەکێک لەو گروپە توندڕەوانەی کە رووسیا دەیەوێت رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوی بەرەی نووسڕە کە ئێستای ناوی خۆی گۆڕیووە بۆ فەتح شام و لە نێو سووریا شەڕ دەکات، بخرێتە نێو لیستی تیرۆری یو ئێنەوە.