توركیا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
په‌یوه‌ندی به گوله‌نه‌وه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
توركیا هۆشداری ده‌داته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه به‌هۆی "فه‌تحوڵڵا گوله‌نی" ڕێبه‌ری ڕه‌وتی خزمه‌ته‌وه قوربانی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌دات.
توركیا سووره له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو بگه‌ڕێنێته‌وه توركیا.
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام به‌رپرسانی ئه‌مریكا داوای به‌ڵگه و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی توركیا.
"فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ڕێبه‌ری ڕه‌وتی خزمه‌ت" كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه داواكراوه و تۆمه‌تی كوده‌تاكه‌ی 15/7/2016 ی دراوه‌ته پاڵ، به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و له‌پاش كوده‌تاكه‌وه چالاكییه میدیاییه‌كانی زۆر بوون و زۆر هه‌موو لێدوانه‌كانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان ته‌رخان كردووه، و چه‌ندین جار داوای پێكهێنانی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه بۆ ساغكردنه‌وه‌یان.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی توركیا له ئاسته جیاوازه‌كاند ڕایانگه‌یاندووه" كه به‌ڵگه‌ی پێویست له‌باره‌ی تێوه‌گلانی گوله‌ن له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیاوه له‌به‌رده‌سته و ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كراوه.
به‌ڵام تا ئیستا ئه‌مریكا به فه‌رمی ڕاینه‌گه‌یاندووه كه گوله‌ن ڕاده‌ستی توركیا ده‌كاته‌وه یان نا.