دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران
K24 – سلێمانی
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردیان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد: "لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی (ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس)، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەکراوە: "دوای ئەوەی شەوی رابردوو کاتژمێر 10 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، رووبەڕوبوونەوەی چەکداری روویدا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربوونی دوو کارمەندی دیکە".