كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پۆتن و ئه‌ردۆغان ده‌ستیپێكرد
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پاش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی ڕوسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له سانپترسبۆرگ ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له پاش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردووه‌وه له نێوان هه‌ر دوولادا سازده‌كرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی نێوانیاندا پۆتن ڕایگه‌یاند"هاتنی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ روسیا له‌وكاته‌ی توركیا به دۆخیكی سیاسی ناوخۆیی قورس تێده‌په‌رێت، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌یاری خۆی له دژی كوده‌تای سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یاند و گوتی" روسیا هه‌میشه دژی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ناده‌ستوورییه.
سه‌رۆككۆماری توركیاش په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ل ڕوسیادا وه‌ك یاریده‌ده‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كانی ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌مدا، و گوتی"گفتوگۆی زۆرمان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سووری و ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی" كه پاش كوده‌تاكه پۆتن په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم،دڵخۆشی كردم و گه‌لی توركیاشی خۆشحاڵكرد.