وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە کرێی خوێندنی پارالێلی قوتابییانی دکتۆرا خۆش بوو

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر

K24 - هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کرێی خوێندنی قوتابییانی دکتۆرا دەرکرد، کە پێشتر لە یەکەمەکان بوون و دانەمەزراون.

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (899) لە رێکەوتى 17ی کانوونی دووەمی 2024، کە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە، بڕیار درا بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى دکتۆرا بە شێوەى پارالێل بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە دانەمەزراون و لە خوێندنى بەرایی زانکۆیی لە سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانیان بوونە. بە مەرجێک لە کرێى خوێندنى ماستەر سوودیان لە داشکاندن یاخود لێخۆشبوون نەبینیبێت.