به به‌ڵگه: سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا ده‌كات پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن
به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات پارێزبه‌ندی(حه‌سانه) له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵیهوهكان له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری عێراقه‌وه ئاراسته‌ی كراوون به تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی بچێته پێشه‌وه.
جبوری به واژۆی خۆی داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق كردووه، به‌و كاره هه‌ڵبستن، هه‌تا لێكۆلینه‌وه‌كان ڕێڕه‌وی خۆیان بگرن و به باشی بچێته‌پێشه‌وه، كه به‌هۆی تۆمه‌تی تێوه‌گلانی خۆی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵیان ده‌ستپێكردووه.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقیشدا كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و محه‌مه‌د كه‌ربولی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵگیرا.
