بەرگری تورکیا کوشتنی ژمارەیەک چەکداری پەکەکەی لە سووریا راگەیاند
K24 – هەولێر
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەوەڵام و بەرپەرچدانەوەی تەقەکردنی هەڕەمەکی و گێچەڵ پێکردنی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، سەربازانی تورکیا 14 چەکداری پەکەکەیان کوشتووە.
بەرگری تورکیا ئاماژەیداوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تەواوی چەکدارانی پەکەکە بەردەوام دەبێت.
لەم چەند ساڵەی دواییدا سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات، چڵە زەیتون و کانی ئاشتی لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات، یەپەگە و چەکدارانی رێکخراوی داعش ئەنجامداوە.
لەدوای ئۆپەراسیۆنەکان و کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە قوڵایی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، حکومەتی تورکیا هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووری دەدات.