وەزیری دەرەوەی رووسیا لە نیویۆرک چاوی بە هاکان فیدان کەوت
K24 – هەولێر
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، چاوی بە هاکان فیدان کەوت.
ئەمڕۆسێشەممە،23ـی کانوونی دووەمی2024، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان کرد.
رۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی رووسیا، گەیشتە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی کراوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش رایگەیاند، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ هاوتاکانمان ئەنجام دەدەین، بۆ هەڵپەساردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەک چۆن پێشتر لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران، لوبنان و ئەندەنوسیا کۆبووینەوە.