هاوكار له‌تیف گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شانده‌وه
مانگێك دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر واژۆ كرد، هاوكار له‌تیف گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له ئێستادا له‌گه‌ڵ 5 یانه له گفتووگۆدایه.
هاوكار له‌تیف له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بوو، كه بڕیار بوو له كۆی ئه‌و 65 ملیۆن دینار كه وه‌كوو گرێبه‌ست له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین كه ده‌بوو پێشه‌كی 20 ملیۆن دینار وه‌بگرم، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر پێیان راگه‌یاندم كه ته‌نیا ده‌توانن 10 ملیۆن دینار پێشه‌كیم پێ بده‌ن، بۆیه منیش گرێبه‌سته‌كه‌م هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوكار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كانی نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سیروانی نوێ، گازی باكوور و زێره‌ڤانی له‌سه‌ر هێڵه، ئه‌گه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز كه یانه‌ی پێشووی خۆیه‌تی ئۆفه‌رێكی باشی پێشكه‌ش بكه‌ن و بتوانن ململانێ له‌سه‌ر ناسناوه‌كان بكه‌ن، ئه‌وا په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رنا یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هه‌ڵده‌بژێرم.
هاوكار له‌تیف، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانه و ساڵانێكه یاریی بۆ یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی ده‌كات.