تومەن جارێکی دیکە لە بەرامبەر دۆلار و دینار هاڕەی کرد

K24 - هەولێر
بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بەهاری دراوە بیانییەکان لە ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی کانوونی یەکەمی 2024، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 55هەزار و 500 تومەن، هەروەها هەزار دیناری عێراقیش بە 42 هەزار و 350 تومەن ئاڵوگۆڕی پێکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بە رێژەی نزیکەی چوار هەزار تومەن بەرزبووەتەوە، بە هەمانشێوەش بەهای دیناری عێراقیش بەرزبووەتەوە، هاوکات لەگەڵ هاڕەکردنی بەهای تومەن بەرامبەر بە دۆلار و دینار، نرخی دراوی وڵاتانی دیکە و زێڕ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی دیکەی رۆژانەی خەڵکی ئێران بەرزبووەتەوە.
لەدوای شەڕی غەززە یەک دۆلار بەرامبەر بوو 42 هەزار تومەن، بەڵام لە دوای هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ 55 هەزار 500 دینار بەرزبووەتەوە.