هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كورد و كوردستانیانی یه‌كخست

K24 – هەولێر:
هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی، ده‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی لێكهوتهوه.
كوردستانیان به هه‌موو چینوتوێژهكانیان له شار و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كورستان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه به‌رزكرده‌وه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردن، هاوكات داوای كۆتاییپێهێنانی ئه‌و هێرشانه‌یان بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد.
رۆژی یەکشەممە، 21-01-2024، لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق کە لە ژمارەیەک ئەندامی هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتبوون، گەیشتە هەرێمی کوردستان. دواتر بە یاوەری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەییان کرد. ئامانجی سەردانەکە، لێکۆڵینەوە بوو لەو هێرشەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرایە سەر ماڵەکە.
عەباس زاملی، سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا و، لە وەڵامی نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، "ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بە چەند مووشەکێک کراوەتە ئامانج کە پێمانوایە مووشەکی بالیستین و زیانی زۆریان بە شوێنەکە گەیاندووە". گوتیشی، "ماڵەکە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیل بووە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە بنکەیەکی سیخوڕی بووبێت".