عه‌بدوڵڵا دزه‌یی: شه‌هید ژینا وه‌ك هێمای مه‌زڵوومیه‌ت و به‌رائه‌ت ده‌مێنێته‌وه

K24 - هەولێر:
عه‌بدوڵڵا مه‌جید دزه‌یی، برای شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت شانازی به‌شه‌هیدبوونی شه‌هید پێشڕه‌و و شه‌هید ژینا ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت له خزمه‌تكردنی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی سارد نابنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) عه‌بدوڵڵا دزه‌یی، برای شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی له میانی رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی ژینا پێشڕه‌و دزه‌یی له گوتارێكدا رایگه‌یاند، ژینا بووه سیمبۆڵی مه‌زڵومیه‌تی نیشتمان و له‌لایه‌ن ئه‌و دوژمنه‌ی چاوی با ئاوه‌دانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت شه‌هید كرا.
عه‌بدوڵڵا دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوژمن شه‌هید پێشڕه‌وی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه شه‌هید كرد، كه كوردستان و ژێرخانی كوردستانی ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وان شانازی به شه‌هیدبوونی شه‌هید پێشڕه‌و و شه‌هید ژینا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كه شه‌هید پێشڕه‌و چرای ئاوه‌دانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بوو.
باسی له‌وه‌ش كرد، شه‌هید ژینا بووه سیمبۆڵی نیشتمان و له‌ناو دڵی هه‌موو منداڵانی كورد زیندووه و وه‌ك هێمای به‌رائه‌ت ده‌مێنێته‌وه و دوای ئه‌ویش هه‌زاران ژینای دیكه له كوردستان له‌دایكبوون.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك ماڵباته‌كه‌یان هه‌موو كات له خزمه‌تی شۆڕشی كورد و كوردستاندا بوونه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و خزمه‌ته و سه‌ر بۆ هیچ دو‌ژمنێك دانانه‌وێنن و له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانی كوردستان راناوه‌ستن.
عه‌بدوڵڵا دزه‌یی سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سته‌مه‌ی به‌سه‌ر ماڵباته‌كه‌یاندا هات هاوخه‌م و تازییه‌بار بوون. هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی كرد كه به‌شدارییان له سووككردنی خه‌مه‌كانیان كرد.
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆربه‌یان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.