ئیبراهیم سمۆ: هێرشه‌كه‌ی ئێران كوردی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به ده‌وری یه‌كدا كۆكرده‌وه

K24 – هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشه "وهحشیگهرانهكهی" كۆماری ئیسلامی ئێران كوردی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێك گه‌یانده‌وه و هه‌مووانی به ده‌وری ئه‌و كاره‌ساته كۆكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئیبراهیم سمۆ، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی كه‌وتووه‌ته ناو گێژاو و ئاڵۆزییه‌كی سیاسی، ئه‌منی، سه‌ربازی و ئابووریی، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان تاكه ناوچه‌یه ئۆقره‌یی و سه‌قامگیری تێدا به‌رقه‌راره.
ئیبراهیم سمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابووریی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاتانه‌وه به‌ئاسانی قبووڵ ناكرێت و نایانه‌وێت به‌رده‌وام بێت، بۆیه به هه‌ر پاساوێكی ناڕه‌وا به‌ئامانجی ده‌گرن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری كارای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی-یان له دڤۆس و كردنه‌وه‌ی ماڵی كوردستان-یان له‌و شاره بینی، ئێره‌ییان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه برد و هێرشیان كرد.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌و هێرشه "وه‌حشیگه‌رانه‌یه" له یه‌ك كاتدا زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی به خوێنی كورد گه‌یاند، به‌ڵام كوردیشی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێك گه‌یانده‌وه و هه‌مووانی به ده‌وری ئه‌و كاره‌ساته كۆكرده‌وه.
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، هاووڵاتی سڤیل شەهید بوونە و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".