ئەو یانانەی زۆرترین پارەیان لە 10 وەرزی رابردوو خەرجکردووە

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو یانەکانی ئەوروپا زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە، یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا لە پلەی یەکەم دێت و بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ یانەکانی دیکە.

ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت ریزبەندی ئەو یانانەی بڵاوکردەوە، کە لە ماوەی 10 وەرزی ڕابردوو زۆرترین خەرجیان لە گواستنەوەی یاریزانان هەبووە. لە ریزبەندیەکە کە تەنها خەرجی یانەکان لە گواستنەوەکاندا بەرچاو گیراوە، یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا 2.33 ملیار یۆرۆی خەرجکردووە و لە پلەی یەکەم دێت.

لەدوای یانە لەندەنیەکە، مانچێستەر سیتی دێت و ئەو یانەیەش 1 ملیار و 80 ملیۆن یۆرۆ ی لە ماوەی 10 وەرزی رابردوو، لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە. لە پلەی سێیەم یانەیەکی دیکەی ئینگڵتەرا دێت و ئەویش یانەی مانچێستەر یونایتدە و ئەو یانەیەش 1 ملیار و 73 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی چەندان یاریزانی نوێ خەرجکردووە.

لەو ریزبەندیەی کە ماڵپەری ترانسفێرمارکێت بڵاویکردووەتەوە، لە کۆی 10 یانەی کە زۆرترین خەرجیان لە 10 وەرزی رابردوو هەبوو، 6 یانەی ئینگڵتەرا هەن، هەروەها ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەو ریزبەندیە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشنی تێدا نیە.

ئەمەی خوارەوە ریزبەندی 10 یانەکانە کە زۆرترین پارەیان خەرجکردووە:

1- چێڵسی 2.33 ملیار یۆرۆ
2- مانچێستەر سیتی 1.80 ملیار یۆرۆ
3- مانچێستەر یونایتد 1.73 ملیار یۆرۆ
4- یوڤێنتوس 1.60 ملیار یۆرۆ
5- پاری سانجێرمان 1.57 ملیار یۆرۆ
6- بارسێلۆنا 1.54 ملیار یۆرۆ
7- ئارسێناڵ 1.33 ملیار یۆرۆ
8- لیڤەرپوول 1.21 ملیار یۆرۆ
9- تۆتێنهام 1.13 ملیار یۆرۆ
10- ئاتلێتیکۆ مەدرید 1.07 ملیار یۆرۆ